zagros news agency

لەسەدا 70 پڕۆژەکانی پارێزگای دیالە وەستاون 

 

ئەمرۆ یەکشەممە، 24-5-2026، حەسەن محەمەد جبووری، جێگری پارێزگاری دیالە، هۆشداریدا لە وەستانی زۆربەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئاوەدانییەکانی پارێزگاکە و ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بودجە و تەمویلەوە، 70%ـی پڕۆژەکان وەستاون یان دواکەوتوون.

کورتهێنانی دارایی و پڕۆژەکان

جبووری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، پەسەندنەکردنی بودجە و کەمیی تەمویل کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و خراپی لەسەر تەواوی پڕۆژەکانی پارێزگاکە هەبووە، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ژێرخان. ڕاشیگەیاند، بڕی ئەو پارەیەی وەک شایستەی دارایی لای حکومەتی فیدراڵە، 200 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

داهاتی دەروازە سنوورییەکان

سەبارەت بە داهاتی دەروازەکان، جێگری پارێزگاری دیالە گوتی “لە تەمموزی 2025ەوە تاوەکو ئێستا تەنانەت 1000 دینار لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ پارێزگاکە نەگەڕاوەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر حکومەتی خۆجێی بۆ جێبەجێکردنی هەندێک پڕۆژە سوودی لەو داهاتە وەردەگرت، بەڵام ئێستا ئەو سەرچاوەیەش بەردەست نییە.”

کەرتی کارەبا و وزەی خۆر

جبووری باسی لەوە کرد، تەنانەت کەرتی وزەش زیانی بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە پلانی دروستکردنی 3 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە هەبووە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان و نەبوونی پارەی پێویست، دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانەش ڕاگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرنامەیەکی بەڵگەیی لەبارەی عادل ئیمام بڵاودەکرێتەوە

ART

گه‌رمیان: کرێکارێك لەنێو بیرێكی ئاودا كاره‌با گرتی گیانی لەدەست دا

سەڵاح

ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگەی بەیروت-دیمەشق بۆردومان کرد و قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح