zagros news agency

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

 

یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ مەسرور بارزانی، هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆی و وڵاتەکەی بۆ قوربانیانی هێرشە بالیستییەکەی ئێران دەربڕی.

 

لە نامەکەدا کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشە بالیستییەکەی ئێران بۆ سەر فیرقەکانی ٥ و ٧ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی سۆران، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٦ پێشمەرگە و برینداربوونی ٣٠ی دیکە، کارەساتێکی دڵتەزێنە و “تاساندوونی”.

 

یان برێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بە ناوی خۆم و تیمەکەم و بەرپرسانی فەڕەنسییەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابی سەرۆکوەزیران و خێزانی قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

 

هەروەها کونسوڵی فەڕەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی هاوسۆزی هەرێمی کوردستانە بەرامبەر بەم “کردەوە دوژمنکارانەیە” و دڵنیاییی داوەتە سەرۆکوەزیران کە فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاشتی و دابینکردنی ئاسایش بۆ گەلی کورد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە تۆمەتی كوشتنی کەسێک تۆمەتبارێك دەستگیركرا

دڵشاد

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت رافینیا پشووبدات

یاسین

سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی پاداشتی مامۆستایانی خانەنشین بوو

یاسین