zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: حکومەت هەر هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئوردن ڕەت دەکاتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە کە حکومەت هەموو جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئوردن ڕەت دەکاتەوە، و دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە ئەمنییەکان بەپێی دەستوور و یاسا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “حکومەت بە توندی هەر هێرش و بەئامانجگرتنێک کە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و شانشینی ئوردنی هاشمی بگرێتەوە ڕەت دەکاتەوە. ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی برا بە بەشێکی دانەبڕاو لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەژمار دەکرێت و سەقامگیری ناوچەکەش بەرژەوەندییەکی هاوبەشی هەموو گەلانە.”

له بەیاننامەکەدا هاتووه:

عێراق پابەندبوونی خۆی بە سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ و بونیادنانی پەیوەندی ڕێزگرتنی یەکتر دووپات دەکاتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوە دەڵێت: حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامە لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی.

راشیگەیاندووه: دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی هەر زانیاری و بەڵگەیەک لە وڵاتانی برا و دۆست سەبارەت بەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن، تاوەکو بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و خێرا چارەسەر بکرێن.

دووپاتی کردەوە: کە عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر بەکاربهێنرێت و حکومەت پابەندە بە پاراستنی سەروەری و بەرگرتن لەو کارانەی زیان بە سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنن.

دەشڵێت: حکومەت جەخت لە بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی برا دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و دیالۆگی سیاسی، بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان بەسەر گەلان و ئابووری ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە كونسولی گشتیی ئەمەریکا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەی كرد

سەڵاح

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

بەڕێوەبەریی خۆسەر هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدات

سەڵاح