zagros news agency

گەڕووسی: ئێران کەمی ماوە ببێتە خاوەنی بۆمبای ئەتۆم

 

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی‌ی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئیران چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە بگاتە بەو رێژەی لە یۆرانیۆم کە پێویستییەتی بۆ دروستکردنی چەکی ناوەکی.

رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئێران چەند هەفتەیەکی لەبەردەمدا ماوە نەک چەند مانگێک بۆ بەدەستهێنانی ئەو یۆرانیۆمەی بۆ دروستکردنی چەکی ناوەکی پێویستییەتی.

گرۆسی گوتیشی، بەم‌زوانە سەردانی ئێران دەکات و هیوادارە بەرپرسانی تاران بەشێوەیەکی روونتر لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەپێناو رەواندنەوەی گومانەکان هەماهەنگی بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

پیاوێک و ئافرەتێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

یاسین

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر: خاوەن زەوییەکانی گردجووتیار له باج و ڕسوماتەكانى بەناوكردن دەبەخشرێن

سەڵاح

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین