نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ جەختی کردەوە کە ئەو دەستدرێژیانەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویاندا و بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی، کارێکی ڕەتکراوە و شەرمەزارکراوە.
مالیکی لە پلاتفۆرمی (X) بڵاویکردووەتەوە: “ئەو دەستدرێژیانەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویاندا و بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم کارێکی ڕەتکراوە و شەرمەزارکراوە لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە: “ئەم کردەوانە تەنها کەسایەتییەکان ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەستدرێژین بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق و دەبنە هۆی لاوازکردنی یەکڕیزی نیشتمانی.”
تەوەرەکانی تری وتەکەی مالیکی:
مالیکی جەختی کردەوە کە “ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە بەهێزکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانە لە نێوان ڕۆڵەکانی نیشتماندا.”
مالکی داوای کرد کە هەموو جۆرە توندوتیژییەک ڕەت بکرێتەوە و هەمووان وەک یەک ڕیز بوەستن بۆ شکستپێهێنانی هەوڵی ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەقامگیری بشێوێنن و فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا دروست بکەن.

