zagros news agency

چابی ئاڵۆنسۆ بەفەرمی بووە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

لەڕێوڕەسمێکی گەورەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید چابی ئاڵۆنسۆی بە وەکو ڕاهێنەری تازەی تیپەکەی بە میدیاکان ناساند و لێرە بەدوا ئەو ڕاهێنەرە سەرپەرشتی ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید دەکات و یەکەمین پاڵەوانەتیشی لەگەڵ یانەکە جامی جیهانی یانەکان دەبێت،کە بڕیار وایە مانگی داهاتوو دەست پێبکات
بۆندەکەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.

ئاڵۆنسۆ پێشتر وەکو یاریزان یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوە لەنێوانی ساڵانی 2009 تاکو 2014 و چەندان نازناو و دەستکەوتی بەدەست هێناوە، وەکو ڕاهێنەریش لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە سەرپەرشتیاری لاوانی تیپەکە بووە پاشان ڕووی کردە یانەی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی.

ئاڵۆنسۆ لەدوای زیدان دەبێتە یەکێکی تر لەو ڕاهێنەرانەی،کە وەکو یاریزان و ڕاهێنەر کاری لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردوە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی داهاتوودا ئاستی لێهاتووی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ مێرێنگی دەربکەوێت وەکو ڕاهێنەری تیپەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر 1.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

سەڵاح

ئەڵمانیا: پێوستە کورد لە پرۆسەی گۆڕانیی سیاسیی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت

یاسین

بەرشەلۆنە لەگەل ئاراوخۆ لە کێشەدان

یاسین