zagros news agency

کەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2026
کەش / ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان) وە پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەل ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک. لەکاتەکانی بەیانی تاکو ئیوارە کەمێک بە چالاکی دەمینێتەوە کە هەندی کات دەگاتە 30 کم/ک
ئاراستەی با / لەنێوان باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی.

 

سبەی سێشەممە 31 – 3- 2026
کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا , لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت, شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت . پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 15 – 25) کم/ک. بۆ کاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەلات بۆ باکووری خۆرئاوادەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت.لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

30 – 3- 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێڕ نزیکدەبێتەوە لە 3400 دۆلار

سەڵاح

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بە پڕۆژەی ئازیزان یارمەتیی منداڵانی بێ‌باوک دەدات

یاسین

سێنتکام ڕاپۆرتێکی ئێرانی لەبارەی ناچارکردنی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا بە گۆڕینی ئاراستەکەی ڕەت کردەوە

سەڵاح