ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی بە رێژەی 100%ـی سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا سوپاسی سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی کرد بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە.
هاوکات وەزارەتەکە داوا لە خاوەنکاران و شوێنکارەکان دەکات سوود لەو لێخۆشبوونە ببینن. بەپێی بڕیارەکە، پێویستە خاوەنکاران لە ماوەی 90 رۆژدا، کە دەکاتە سێ مانگ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن.

