zagros news agency

گرژییەکانی دەریای سوور نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە

 

​ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی ، و ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە هات کە حوسییەکان هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و مەترسییان بۆ سەر ڕێڕەوە ئاوییەکان دروست کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ​لە بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور زیاتر لە 3 دۆلار گران بوو و بە 115 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 2 دۆلار و 93 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 102 دۆلار و 56 سەنت.

​هۆکاری سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەکان لەسەر گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور، ئەم گەرووە وەک جێگرەوەی تەنگەی هورمز دەبینرێت و هەر مەترسییەک لەسەری دەبێتە هۆی گرانبوونی سووتەمەنی لە جیهاندا.

​جێی ئاماژەیە تەنیا لەم مانگەدا نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی 59% بەرزبووەتەوە. ئەمە گەورەترین بازدانی نرخە لە ماوەی یەک مانگدا کە لە دوای 36 ساڵی رابردوو هاوشێوەی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەعرەجی جەخت لە گرنگیی پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکاتەوە

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوايى له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کرد

یاسین

بەنداوی کەرەج؛ ئەگەری ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هەیە

یاسین