zagros news agency

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران لە کار کەوت

 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرای کرد، وێستگەیەکی گرنگی ئەتۆمیی ئێران لەکارکەوتووە و چیتر توانای بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چالاکییە ئەتۆمییەکانی نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2026\3\30، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی (خونداب) بۆ ئاوی قورس لە ئێران، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیلەوە بە تەواوی پەکی کەوتووە.

ئاژانسەکە دوای شیکردنەوەی نوێترین وێنە مانگە دەستکردەکان ئاماژەی بەوە کردووە: “وێستگەی خونداب (مەفاعەلی ئاراکی پێشوو) زیانی گەورەی بەرکەوتووە و چیتر کار ناکات.”

هەروەها باسی لەوەش کردووە، لە کاتی هێرشەکەدا هیچ ماددەیەکی ئەتۆمیی لە ناو دامەزراوەکەدا نەبووە و پێشتر بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.

ئاژانسەکە جەختیشی کردووەتەوە، هەرچەندە ماددەکان گواستراونەتەوە، بەڵام تەواوی کەرەستەکانی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی کە لە ناو وێستگەکەدا بوون و لەناوچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژێ ستراتیژی یێ دیزاینكرن و جۆتسایدكرنا ٢٦كم ڕێكا ئێتیت بوو باعه‌درێ

گوران

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ گەیشتە بەغدا

سەڵاح

زاوایه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ جاری دووەم لەگەڵ سەرکردایەتی حەماس کۆبووەوە؛داهاتووی غەززە تاوتوێ کرا

سەڵاح