zagros news agency

کەشناسی هەرێم: کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین و کەشێکی بەهاری لە چاوەڕوانیدایە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2026
کەش/ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە ,هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان کۆتای هاتووە ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەکەمان ناجێگیری یەکی کەم هەیە لە کەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین و کەمێک هەورە تریشقە .سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کورت خایەنی هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ (10-15) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ هەندێ ناوچە بەرزدەبێتەوە .
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

سبەى چوارشەممە 1-4-2026
کەش/ئاسمانی هەرێم بۆ سبەی بە گشتی نیمچە هەورە سەرجەمی ناوچەکەمان تا ڕادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت ئەگەری نمە باران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

31-3-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای سێ ساڵ لە دابڕان نێوان شاکیرا و پیکێ ئاسایی دەبێتەوە

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

‌بەپەلە؛ هێزێکی گەورەی عێراق و عەرەبی هاوردە هەڵدەکوتنە سەر کورد

یاسین