zagros news agency

له‌سه‌ر مامەڵەكردن بە سیم کارتی بێسەرەتا، دەیان دووکان داخران و خاوەنەکانیان سزادران

 

لیژنە تایبەتبەتەكانی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی رێنمایی ژمارە 8ـی ساڵی 2021، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیم کارتی بێسەرەتا ئەنجامدا.

لە ماوەی نێوان 1ـی ئازار تاکوو 31ـی ئازاری 2026، لیژنەکان توانیویانە دەست بەسەر 1 هەزار و 685 سیم کارتی بێسەرەتادا بگرن.

هەر لەم هەڵمەتەدا، بەهۆی سەرپێچی کردن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی نایاسایی سیم کارت، 17 شوێن و دووکانی مۆبایل داخران و خاوەنەکانیان رووبەڕووی سزای دارایی و پێ بژاردن کرانەوە.

پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە بازرگانییەکی نایاسایی کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەکارهێنانی سیم کارتی بێسەرەتا بۆ مەبەستی نادروست.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە پلەی 13یەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خواردنەوەی قاوە

سەڵاح

شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

یاسین