zagros news agency

ئیسرائیل: دووهەزار و 500 هێرشمان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-4-2026، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا کەرتی پیشەسازی سەربازی ئێران لەناودەبەن، چونکە ئەو کەرتە هەڕەشەی وجودی لەسەر ئیسرائیل دروستدەکات، گوتیشی، زیاتر لە دووهەزار هێرشمان کردووەتە سەر حزبوڵڵای لوبنانی.

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لیدوانێکدا رایگەیاند، هێزەکانمان تا ئێستا دوو هەزار و 500 ئامانجیان لەناوخۆی لوبنان بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکانمان کۆتاییمان بە 900 چەکداری ‌‌حزبوڵڵا هێناوە، لە ئێرانیش بەردەوامین لە بۆردوومانکردنی پێگەکانی دەسەڵات و لەناوبردنی ئەو هەڕەشە وجودیەی کە لە سەرمانە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پیشەسازی سەربازی ئێران لەناودەبەین، ئەو پیشەسازیەی چەک بۆ رژێمی ئێران دروستدەکەن تا هێرشی پێبکەنەسەر ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایربۆک: ڕووسیا مووشەکی قەدەغەکراوی بەرانبەر بە ئەورووپا دامەزراندووە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆی واژوو کرد

سەڵاح

سەرەڕای بڕیاری دادگا، سەپاندنی باجی ئەمریکا لە 24ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین