zagros news agency

ستارمر: بەریتانیا رادەستی فشار نابێت و ناچێتە نێو جەنگەوە

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ڕەتکردنەوەی فشارەکان بۆ چوونە نێو جەنگی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، جەختی کردەوە لەندەن ئەم ململانێیە بە جەنگی خۆی نازانێت و لە هەمان کاتدا ئامادەیە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز سەرپەرشتی بکات.

کییەر ستارمر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی نیسان ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە بەرانبەر فشارەکان بۆ چوونە نێو جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل تسلیم نابێت و بەشداری ئەم جەنگە ناکات.

ستارمەر جەختی کردەوە کەمکردنەوەی گرژییەکان گرنگترین ئەولەویەتە و گوتی ئەم جەنگە، سەرەڕای کاریگەرییەکانی، جەنگی بەریتانیا نییە.

ستارمر هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ستراتیژیی گەرووی هورمز دا و ڕوونی کردەوە کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە بۆ ئارامیی بازاڕی جیهانیی وزە پێویستە و بەریتانیا ئامادەیە ڕۆڵێکی سەرەکی لەم بوارەدا بگێڕێت.

ستارمەر ئاماژەی بەوەش دا لەگەڵ ٣٥ وڵات بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمز ڕاوێژیان کردووە. هەروەها گوتی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسی بۆ گەڕانەوەی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بەڕێوەدەبات.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی دەرچوونی ئەمریکا لە ناتۆش جەختی کردەوە لەندەن لە ژێر ئەو جۆرە فشارانەدا بڕیار نادات و ناتۆ هێشتا کاریگەرترین هاوپەیمانی سەربازییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەست پێدەکات

سەڵاح

کەشناسی: لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لەهەندێ ناوچە دەکات

سەڵاح

شارەزاێكی ئابوری : بە هێنانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان سەقامگیری ئابوری دروست دەبێت

گوران