zagros news agency

ترەمپ بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز ئامادەیە ئاگربەست قبووڵ بکات 

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەدەن حکوومەتی ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێکی مەرجدار کار دەکات گرنگترین مەرجەکەی کردنەوەی گەرووی هورمزە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە جی‌دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ئێران لەگەڵ نێوەندگیران گفتوگۆی نهێنی دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی نهێنی ناردووە و تێیدا ئاماژە دەکات ئەگەر داواکارییەکانی واشنتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز جێبەجێ بکرێن، ئەمریکا ئامادەیە ئاگربەست قبووڵ بکات.

هەروەها سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان دا گفتوگۆکان بۆ ئاگربەست لە بەرانبەر کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە بەردەوامن.

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرت هەیە ئێرانیش لە ڕێگەی ناوەندگیریی هەندێک وڵات، وەک ڕووسیا، ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەربڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداری بۆ دەرچووانی قۆناغی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ـی زانکۆی سەلاحەدین

یاسین

ئاكرێ… ژمارەیەکی ئەندامی یەکێتی و نەوەی نوێ پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد

سەڵاح

بوونی ماددەی تەقینەوە لە بەدەری ئوم قەسر ڕەتدەکرێتەوە

سەڵاح