zagros news agency

رووسیا، وەک بزنسمان رەگەزنامەی رووسی بە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی دەبەخشێت

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە فەرمی پێدانی ڕەگەزنامەی رووسیی بە بەشار ئەسەد و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوەش بەلای بەشێک لە چاودێران وەک “لێدانێکی ئازاربەخش” بۆ کەسوکاری قوربانیانی دەستی ڕژێمەکەی ئەسەد وەسف دەکرێت.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەسەد بەتەواوی وازی لە کاری سیاسی هێناوە و ڕووی لە جیهانی بزنس و وەبەرهێنان کردووە لە ناو خاکی رووسیادا. ڕوونیشی کردەوە کە ئەسەد لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا و پڕۆژەی دامەزراندووە، کە دیارترینیان پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی گەورە و پێشکەوتووە بۆ نەشتەرگەریی چاو.

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێ: کە لە ئێستادا بەشار ئەسەد وەک یەکێک لە “بازرگانان” (بزنسمان) لە وڵاتەکەدا پۆلێن دەکرێت. ئاماژەی بەوەش دا کە پێدانی ڕەگەزنامەکە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی رووسیادایە، کە ڕێگە دەدات بە پێدانی ڕەگەزنامە بەو وەبەرهێنەر و خاوەنکارانەی لە ڕێگەی پڕۆژەکانیانەوە پاڵپشتی لە ئابووریی رووسیا دەکەن.

ئەم گۆڕانکارییە نوێیەی ژیانی ئەسەد لە “سەرۆکایەتییەوە بۆ بازرگانی” لە ژێر سایەی پاراستنی رووسیادا، کاردانەوەی زۆری لە میدیا جیهانییەکاندا لێکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تانکیی گەورەی نەوت به هۆی هێرشی درۆنی لە ڕووسیا گڕیان گرت

سەڵاح

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: پێویستە ڕێز لە قوربانیدان و هاوپەیمانێتی کوردستان بگرین

دڵشاد

وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

سەڵاح