zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌يامێكى پشتگيريى له‌ ئه‌ڵمانياوه‌ پێده‌گات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/2 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،  د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر به‌ هێرشه‌كانى سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ڤۆن گایەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌ى کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی به‌ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک. به‌ڕێزيان جەختی کردەوە کە ئه‌ڵمانيا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پشتگيرى و هاوسۆزیی تەواوی وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم پەیوەندییە و هەڵوێستی دۆستانەی ئەڵمانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ خوازيارى ئاشتى و ئارامى بووه‌ و كار بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیاى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری هاريكاريى هاوبه‌ش و پەیوەندییەکانى لە هەموو بوارەکاندا، دووپات کردەوە.

دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو : لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری دەستی پێکردووە

یاسین

به‌سره‌… بارهه‌ڵگرێك كۆمه‌ڵێك قوتابی شێلا به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین