zagros news agency

رووسیا: ئەمریکا پێيی وابوو دەتوانێت سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران دووبارە بکاتەوە

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی جیۆپۆلەتیکی گەورەیان ئەنجامداوە بە گڕدانی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، ڤالێنتینا ماتڤیێنکۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمریکا پێیوابوو ئەوەی لە ڤەنزوێلا کردی دەتوانێت هەمان سیناریۆ لە ئێراندا دووبارە بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵەیەکی گەورەیان کردووە و لەم رووەوە حیساباتی هەڵەیان کردووە.”
سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن و تەلئەڤیڤ بوونە هۆی تەقینەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەمەش جیهانیان تووشی قەیرانێکی توندی وزە کردووە.
ڤالێنتینا ماتڤیێنکۆ گوتیشی: زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئێستا درکیان بەوە کردووە کە تاکە رێگەی گەرەنتیکراو بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و پاراستنی ئاسایشی خۆیان، هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمییە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە زیادبوون دەکەن، ئەمەش دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئامانجەکانی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال

دڵشاد