zagros news agency

وەزیری دەرەوەی سووریا: دیمەشق دەست لە کاروباری لوبنان وەرنادات

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت بە جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنانی ڕاگەیاند دیمەشق سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا، هیچ نیازێکی بۆ دەستتێوەردانی سەربازی لە لوبناندا نییە.
شەیبانی بانگهێشتنامەی فەرمیی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریای گەیاندە جۆزێف عەون بۆ ئەوەی سەردانی دیمەشق بکات.
وەزیری دەرەوەی سووریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نەبیهـ بەڕی، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان گوتی ئەگەری دیداری لەگەڵ بەرپرسانی حیزبوڵڵا لە داهاتوودا هەیە. حکوومەتی نوێی سووریا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حیزبوڵڵا نییە، پێشتر ڕای گەیاندبوو نایەوێت برینە کۆنەکان بکولێنێتەوە و ڕێگاکانی گواستنەوەی چەکیشی بۆ ئەو گرووپە بڕیوە.
هەروەها ئەم سەردانە بووە هۆی چارەسەرکردنی دۆسیەی زیندانیانی سووری لە لوبنان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ زیندانی بۆ سووریا گەڕێندراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیمس کامیرۆن و بێڵی ئایڵیش جیهانی موزیک بە سێ رەهەندی پێشکەش دەکەن

ART

وەزارەتی گەیاندن ٢٠٪ باج دەخاتە سەر نرخی ئینتەرنێت

یاسین

عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

یاسین