zagros news agency

پارێزگاری هەولێر: هەرکەس غاز گران بفرۆشێت سزادەدرێت

 

پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، ڕایگەیاند لەمەودوا پرۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت. ئامانج لەم هەنگاوە ڕێکخستنەوەی بازاڕ، ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی غاز بە نرخی فەرمی بۆ هەموو خێزانەکانە.

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، جەخت لەسەر باشترکردنی میکانیزمی دابەشکردن و زیادکردنی پشکی هەولێر لە غازی شل کرایەوە. هاوکات بڕیاردرا ئاسانکاری تەواو بۆ خێزانە نوێیەکان و دانیشتووانی ناوچەکانی ماددەی 140 بکرێت تا بەزوویی کارتی سووتەمەنییان بۆ دەربکرێت.

پارێزگار بە توندی هۆشداری بە بریکاران و کارگەکان دا کە هەر سەرپێچییەک لە نرخی دیاریکراوی حکوومەت ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکاتەوە. لیژنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون چاودێریی وردی بازاڕ بکەن تا کێشەی کەمیی غاز بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

یاسین

پلەی گەرمی زەریاکان لە مانگی حوزەیراندا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین