zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک٨ پردمان لە ئێران کردە ئامانج

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هەشت بەش لە پردەکان لە ئێران کردووەتە ئامانج کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ گواستنەوەی چەک و ئامرازە سەربازییەکان بەکاریان دەهێنا.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی «X» نووسی ئەم پردانە بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئەنجامدانی «کردە تیرۆریستییەکان» دژی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچە بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، ئامانجی ئەم هێرشانە ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایانە بۆ گواستنەوەی چەک و لاوازکردنی سیستەمەکانی ئەمنیی ئێران.

سوپای ئیسرائیل جەختی کردەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بە پلانێکی دیاریکراو بۆ لەنێوبردنی «سیستەمی سەرکوت و تیرۆر»، نەک خەڵکی ئێران کاردەکات.

هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە بە «پڕۆپاگەندەی فەرمیی کۆماری ئیسلامی» فریو نەخورێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

سەڵاح

سووریا… لە حمس ته‌قه‌ لە پاسێکی كارمه‌ندانی كاره‌با كرا، حه‌وت کوژراو و چوار برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین