zagros news agency

مەکرۆن: دوو هاوڵاتی فەرەنسی کە لە ئێراندا زیندانی بوون، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ فەرەنسادان

 

ئیمانۆئل مەکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنسا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی مارسی ٢٠٢٦ (١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤) ڕایگەیاند دوو هاوڵاتیی فەرەنسی کە لە ئێراندا زیندانی بوون، ئێستا لە ڕێگەی گەڕانەوەدان بۆ وڵاتەکەیان.

مەکرۆن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی «X» نووسی: «سیسیل کوهلەر و ژاک پاریس دوای سێ ساڵ و نیوە زیندان، ئازاد بوون و ئێستا لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ فەرەنسادان. »

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەم دوو کەسە بەیانی زوو لە کەروانێکی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا، ئێرانیان جێهێشتووە و ئێستا لە وڵاتی ئەذەربایجانن.

ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییە (٤١ و ٧٢ ساڵە) لە مانگی مای ٢٠٢٢ لە کۆتایی گەشتێکی گەشتیاری لە ئێران دەستگیر کرابوون، لەکاتێکدا خێزانەکانیان دەڵێن ئەو گەشتە تەواو گەشتیاری بووە.

ئەوان لە مانگی نوڤەمبەردا لە زیندانی «ئێڤین» ئازاد کرابوون، بەڵام ڕێگەی دەرچوونیان لە وڵات نەبوو. خێزانەکانیان تۆمەتەکانی «جاسوسی» بە دروستکراو دەزانن.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە شەڕی ناوچەیی پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی شوبات، دۆخیان زیاتر ئاڵۆز کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت

سەڵاح

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

سەڵاح