zagros news agency

هونەرمەندێکی ڕاپەری ئێرانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

 

تومانج ساڵحی ساڵی رابردوو و لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ئێران بە هۆی پشتیوانیکردنی لە خۆپێشاندانەکان و بڵاو کردنەوەی چەندین گۆرانی سەبارەت بە کێشەکانی کۆمەڵگای ئێران دەستبەسەر کرا.

دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران ئەم هونەرمەندەیان بە هاندانی هاووڵاتیان بۆ توندوتیژی، بڵاو کردنەوەی زانیاریی ناڕاست، تێکدانی دۆخی گشتیی کۆمەڵگا، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دوژمن و سووکایەتیکردنی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران تۆمەتبار کردووە.

ئەم هونەرمەندە ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسفەهانەوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ بڕابووەوە بەڵام بڕیارەکەی دادگا لە لایەن دیوانی باڵای دادوەرییەوە هەڵوەشابووەوە. سەرەڕای بڕیارەکەی دیوانی باڵای دادوەری سەبارەت بە بێتاوان بوونی تووماج ساڵحی، دادگای شۆڕشی ئیسفەهان ئەمجارە سزای سێدارەی بەسەر ئەم هونەرمەندەدا سەپاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

یاسین

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین

کۆمیسیۆن: دەنگی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت

سەڵاح