zagros news agency

شاندێکی ئەمریکا گەیشتە پاکستان

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11ـ4-2026، شاندی دانوستانکاری ئەمریکا گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانە چاوەڕوانکراوانەی کە بڕیارە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێن.
رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی پاکستانییەوە رایگەیاندووە، “ئەو فڕۆکەیەی شاندی دانوستانکاری ئەمریکای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەڵگرتبوو، لە ئیسلام ئاباد نیشتەوە.”
شاندەکەی واشنتن بە سەرۆکایەتیی “جەی دی ڤانس” جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بە یاوەریی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت و جێرد کۆشنەر گەیشتوونەتە پاکستان.
لە بەرامبەردا، شاندەکەی تاران بە سەرۆکایەتیی “محەممەد باقر قالیباف” سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەبێت، کە هەریەک لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای بەرگری و عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە شاندەکەدا ئەندامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فارس عیسا بۆ زاگرۆس: مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا

دڵشاد

190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی رۆلی UN له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین