مایکل پاتریک، ئەکتەری ناسراوی ئیرلەندی، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی 35 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
پاتریک تووشی نەخۆشیی “ALS” ببوو، کە نەخۆشییەکی دەگمەنە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و لەدەستدانی توانای جوڵە بە شێوەیەکی پلەبەندی.
نائۆمی شیهان، هاوسەری هونەرمەندەکە، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی لە ناوەندێکی چاودێری لە ئیرلەندای باکوور کۆچی دوایی کردووە.
مایکل باتریک بەشداری لە چەندین کاری هونەری گەورەدا کردووە، کە دیارترینیان زنجیرەی جیهانیی “Game of Thrones” بوو، هەروەها لە زنجیرەکانی “Blue Lights” و “This Town” ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.
سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، ئەو هونەرمەندە بەردەوام هەوڵی دەدا لە کاری نواندن دانەبڕێت و وەک نموونەیەک بۆ ئارامگری دەبینرا.
کۆچی دوایی ئەم ئەکتەرە گەنجە خەمێکی زۆری لەناو ناوەندە هونەرییەکاندا دروست کرد و زۆرێک لە هاوکارانی وەک ئەکتەرێکی بەهرەمەند و مرۆڤێکی بەهێز وەسفیان کردووە.

