zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە یاریێکی دواخراوی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاری دێربیدا رووبەڕووی یانەی ئیڤەرتۆن بووەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئیڤەرتۆن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە لیڤەرپوول بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 27 گاراد برانسوێت گۆڵێکی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی لیڤەرپوول چەندین هەوڵیدا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام لە خولەکی 58 کالڤێرت لیوین گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ ئیڤەرتۆن کرد، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

 

بەم ئەنجامە، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ بە شێوەیێکی کاتی لە دووەمی ڕیزبەندیدایە، ئێڤەرتۆنیش 33 خاڵی هەیەو پلەی16ی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین