zagros news agency

داواکاری گشتیی تەورێز: لەکاتی جەنگیشدا دادگاکان بەردەوام بوون لەکاری خۆیان

 

داواکاری گشتی شاری تەورێز رایگەیاند، کۆی گشتیی دۆسیە تۆمارکراوەکانی پەیوەست بە ئاسایش 60 دۆسیەی تێپەڕاندووە، کە 10 دۆسیەی پەیوەندیدار بە سیخوڕییەوە بووە.”
حوسێن محەممەد زادە لە لیدوانێکی دا بە ئاژانسی فارسی راگەیاند، سیستەمی دادوەری لە پارێزگاکەدا لە کاتی جەنگدا دانەخراوە، خزمەتگوزاری دادوەری بە درێژایی ئەو ماوەیە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرا، تەنانەت لە رۆژانی پشوویشدا، گوتیشی، هەموو فەرمانگەکانی دادوەری لە پارێزگاکەدا کاریان دەکرد.
داواکاری گشتی باسی لەوەشکرد، “هەموو فەرمانگەکانی دادوەری لە شارەکەدا رێنمایی کران کە مۆڵەت بدەن بە زیندانییە شایستەکان، بەتایبەتی ئەوانەی رووبەڕووی سەختی دارایی بوونەتەوە، بەم پێیە، مۆڵەت بە نزیکەی سێ هەزار و 900 زیندانی شایستە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا دراوە”.
محەممەد زادە ئاماژەی بەوەشدا، “زیاتر لە 60 دۆسیەی ئەمنی تۆمارکراوە، هەروەها 10 دۆسیەیان پەیوەندار بووە بە سیخوڕییەوە، ئەمەش بڕیاری کۆتاییان لە دادگاکان بۆ دەرچووە و سزاکان بە زووترین کات جێبەجێ دەکرێن.”
داواکاریی گشتیی دەشڵێت، “هەموو رێکارەکانی سیستەمی دادوەری لە چوارچێوەی یاسا و بە پێی پەیڕەوی پەیوەندار بەڕێوە دەچێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ١٠٠ منداڵ لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

تەیف سامی: زمانی کوردی لەناو سیستەمی گومرگی ئەسیکۆدا بەکاربهێنرێت

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح