zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانەکان لە جیهان دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین.

هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

12 نیسان 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ ناچاری نەبێت با کەس لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات

سەڵاح

پیلانێك بۆ كوشتنی سێ بەرپرسی باڵای ئەمریكا بە چەقۆ و مۆڵۆتۆڤ ئاشكرا كرا

سەڵاح

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

دڵشاد