zagros news agency

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل: شەڕی دژی ئێران نزیکەی ١١.٥ ملیار دۆلار تێچووی هەبووە

 

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل لە خەمڵاندنێکی سەرەتاییدا ڕای گەیاند شەڕی دژی ئێران نزیکەی ١١.٥ ملیار دۆلار تێچووی بۆ ئەم وڵاتە هەبووە.

بە گوتەی ئەم وەزارەتە، شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا تێچووی ئابووریی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوانە کەمبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆیی و بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی حکوومەت، بەشێکی ئەم خەرجییانەش لە داهاتوودا بەتەواوی ڕوون دەبنەوە.

بەشێکی سەرەکیی ئەم تێچووانە پەیوەندییان بە خەرجییە سەربازی و بەرگرییەکانەوە هەیە و خەرجییەکانی سوپای ئیسرائیل، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆیی و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە دەگرنەوە.

هەروەها تێچووی پلانەکانی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی حکوومەت بۆ زیانە ڕاستەوخۆکانی هێرشە مووشەکییەکان، کەمبوونەوەی چالاکیی ئابووریی کار و پیشەکان و مۆڵەتی زۆرەملێی فەرمانبەران بە نزیکەی ٤ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

سەرباری ئەمەش، بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتە، نزیکەی ٣٣٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ خەرجییە مەدەنییەکان، لەوانە چالاکیی نەخۆشخانەکان، خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان و خەرجییەکانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خەرج کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی باڵای تورکیا بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکان و ڕێککەوتنی هێزەکانی سووریا سەردانی دیمشق دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین