zagros news agency

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: لوبنان پەنابەرانی سووریایی بە زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، دەسەڵاتدارانی لوبنان پەنابەرانی سووری دەستگیر دەکەن و بە زۆر دەیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی لوبنان لە چەند مانگی ڕابردوودا پەنابەرانی سووریایان دەستگیرکردووە و بە زۆرەملێ گەڕاندووەتەوە بۆ سووریا، لەنێویاندا چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن و وازهێنراوانی سوپای سووریاش هەن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای لە وڵاتانی پێشکەوتوو کرد هێزی ئەمنی و سەربازیی لوبنان بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەکارنەهێنن، هەروەها فشار بخەنە سەر ئەو دامەزراوانە بۆ ڕاگرتنی پێڤاژۆی گەڕانەوەی زۆرەملێ و هەموو پێشێلکارییەکانی دژی سوورییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Super Mario Galaxy” ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

ART

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات

یاسین

وه‌زیری ناوخۆی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات

سەڵاح