ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەماس: چەک دادەنێین

بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت، لە ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین چەک دادەنێین.
خەلیل حەییە، کە یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی حەماس و سەرۆكایەتی شاندی ئەو گروپە لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە راگرتنی شەڕی غەززە دەكات لە دەوحە و قاھیرە، بە ئاژانسی ئەسیۆشەیتدپرێسی راگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بەگوێرەی سنوورەکانی پێش ساڵی 1967 حەماس ئامادەیە چەك دابنێت. دەشڵێت، حەماس بەو مەرجە ئامادەیە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ ئاگربەستی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل رابگەیێنێت و چەکەکانیان دادەنێن و دەبنە پارتێکی سیاسی. ئاماژە بەوەشدەكات. ئامادەن لەگەڵ بزوتنەوەی فەتح پێکەوە حکومەتێکی یەکگرتوو پێکبهێنن و بەهاوبەشی کەرتی رۆژئاوا و غەززە بەڕێوەبەرن. گوتیشی، لە جیھاندا بەپێی ئەزموونی ئەو خەڵکەی لەدژی داگیرکاریی شەڕیان کردووە، دواتر سەربەخۆ بوون و بوونەتە پارتی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

خوێندنی باڵا قوتابییان و لێهاتووەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: حه‌ماس ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشێل كرد و له‌ هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

سەڵاح

پارێزگارێ دهوكێ چه‌ندین پڕۆژێن خزمه‌تگۆزاری ب كوژمێ پتر ژ 9 ملیار دیناران ڕه‌وانه‌ی قۆناغا ب جهـئینانێ كرن

سەڵاح