zagros news agency

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بەبێ بەربەست گەرووی هورمز دەبڕێت

 

‎میدیاکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری زەبەلاحی ئێرانی کەوتۆتە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکاوە، بە ئاشکرا بەبێ هیچ دەستوەردانێک چووەتە ناو ئاوەکانی خاکی ئێرانەوە.

‎

‎ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوە دەریاییەکانەوە ڕایگەیاندووە، “کەشتیەکە بەردەوام بووە لە گەشتەکەی بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و گەرووی هورمز بە سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی (AIS) کە کاردەکات، بە پێچەوانەی پراکتیزەکردنی ئاسایی بۆ کەشتییە سزادراوەکان”.

‎

‎بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی TankerTrackers.com، “کەشتی VLCC کە لەلایەن فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمریکا (OFAC)ەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەبێ هیچ دەستوەردان و لە ئاوەکانی ئێران گەیشتووەتە شوێنی مەبەست”.

‎

‎ئەم کەشتیە لە گەورەترین کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی جیهانە و توانای هەڵگرتنی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەیە.

‎

‎پێشتریش براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی جێبەجێ کراوە، هێزەکانی ئەمریکاش باڵادەستی دەریایییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاراستووە.

‎

‎

هەواڵی پەیوەندیدار

‎گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: پەنابەرانی سووریا دەبێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە

گوران

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

یاسین

لە سێ شوێنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتەوە

یاسین