zagros news agency

هەڵاوسان لە ئێران چارەسەر ناکرێت

 

ڕۆژنامەی دنیای ئیقتسادی ئێران لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات، ئەمساڵیش ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە کەم نابێتەوە.

دنیای ئیقتساد نووسیویەتی، ئەگەر نرخی دۆلاریش دابەزێت، کە ئەوە ئاماژەیەکی باشە بۆ کەمبوونەوەی گەشەی پارەی کاش و کۆنترۆڵی هەڵاوسان، بەڵام بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخی هەڵاوسان هۆکاری گرنگتر هەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، گەشەی ئابووری هۆکارێکی گرنگە و کاریگەری لەسەر هەڵاوسان دادەنێت، هەرچەند ئابووریی ئێران ساڵی ڕابردوو بەهۆی داهاتە نەوتییەکانەوە گەشەی پێوە دیار بوو، بەڵام ئەمساڵ چاوەڕێ ناکرێت داهاتە نەوتییەکان زیاد بکەن.

هاوکات باسی لەوەش کردووە، زیادکردنی باج لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٤دا کاریگەری لەسەر ئاماری سەرمایەی نەگۆڕ دادەنێت و ڕەوتی دەرچوونی سەرمایە و کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی لێ دەکەوێتەوە، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئابووریی ئێران گەشەیەکی ئەوتۆی نەبێت و لە ئەنجامدا هەڵکشانی ڕێژەی هەڵاوسان بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە کشمیر داخست

سەڵاح

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

ART

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یاسین