zagros news agency

ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگەی بەیروت-دیمەشق بۆردومان کرد و قوربانی لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی ستراتیژیی نێوان بەیروت و دیمەشق، کەسێک کوژرا و بەهۆی داخستنی رێگەکەشەوە قەرەباڵغییەکی زۆری هاتوچۆ دروست بوو.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگەی شاخاوی “زەهرولبەیدەر” کردووەتە ئامانج، کە رێگەی سەرەکیی بەستنەوەی بەیرووت و دیمەشقە. ئەم ناوچەیە بەوە جیادەکرێتەوە کە دەکەوێتە قووڵایی خاکی لوبنان و دوورە لە سنوورەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل.

 

بەپێی راپۆرتی ئاژانسەکە، لەو هێرشەدا 1 کەس کوژراوە. هەروەها بەهۆی بڕانی بەشێکی رێگەکە، ئاستەنگی زۆر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان دروست بووە و رێگەی نێوان هەردوو پایتەختەکە بۆ ماوەیەک پەکیکەوتووە.

 

لەلایەکی دیکەوە، “جیلا گاملیل” ئەندامی کابینەی ئەمنی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردووە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گفتوگۆ لەگەڵ جۆزێف عۆن دەکات (وەک ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری رادیۆی سوپای ئیسرائیلەوە گواستوویەتییەوە).

 

لە بەرانبەردا، بەرپرسێکی لوبنانی بە میدیاکانی راگەیاند، حکومەتی لوبنان هیچ زانیارییەکی لەبەردەست نییە سەبارەت بە بوونی هیچ پەیوەندییەک یان گفتوگۆیەکی چاوەڕوانکراو لەگەڵ سەرکردایەتی ئیسرائیل.

 

ئەم هێرشەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لەنێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا بەڵام چەند جارێک لەلایەن ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستەکە فەرامۆش کراوە و هێرشی جیا جیا کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سایلۆی هه‌ولێر: چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن دوایین دیداری له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو

یاسین

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART