zagros news agency

پێنتاگۆن: بەهۆی جەنگی ئێران چەند ساڵێکمان پێویستە بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکان

 

بەڕێوەبەری ئاژانسی بەرگریی مووشەکی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی قەبارەی ئەو چەک و تەقەمەنییانە پڕ بکاتەوە کە لە جەنگی دژی ئێراندا بەکاری هێناون.

جەنەڕاڵ هیس کۆڵینز، بەڕێوەبەری ئاژانسی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا، لە میانی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، “ئێمە هەموو رۆژێک چەک بەرهەم دەهێنین بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکانمان، بەڵام قەرەبووکردنەوە و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە چەند ساڵێک دەخایەنێت.”

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستا پێنتاگۆن ناتوانێت بە دروستی دیاری بکات کە پڕکردنەوەی جبەخانەکانی چەک و تەقەمەنی بە دیاریکراوی چەند ساڵی پێویستە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش چەند راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایان کردبوو، تەنیا لە مانگی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی ئەمریکا 850 مووشەکی جۆری “تۆماهۆک”ـیان ئاراستەی ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران کردووە، هەروەها لە چەند هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا، زیاتر لە دوو هەزار مووشەکیان بۆ تێکشکاندن و بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەکارهێناوە کە هێرشیان پێ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی بەهۆی بێكاری و هەڕەشەی تیرۆر پەنابەرن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

جامی یۆرۆ.. یاری لوتکە لە بەرژەوەندیی ئیسپانیا دژی ئیتاڵیا کۆتاییهات

یاسین