zagros news agency

وزیری جەنگی ئەمریکا: چاودێریی تەواوامان بەسەر جووڵەی چەک‌وچۆڵی ئێراندا هەیە

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە لێدوانێکدا گوتی گەمارۆکانی سەر ئێران درێژە پێ دەدەن و ئەم گەمارۆیە تا هەر کاتێک پێویست بێت بەردەوام دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا ڕوونی کردەوە کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر هەموو هاتووچۆیەکی دەریایی لە گەرووی هورمزدا هەیە و ئێران هێزی دەریایی پێویستی بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆیە نییە.
هێگسێت بە ئاماژەدان بە زاڵبوونی هەواڵگریی واشنتۆن بەسەر جووڵەکانی تاراندا گوتیشی تواناکانی سەربازیی ئێران لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و بە وردی دەزانن چ جۆرە کەلوپەل و کەرەستەیەکی سەربازی دەگوازنەوە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختیشی کردەوە ئەمریکا لە هەر ساتێکدا بۆ گەڕانەوە بۆ هەنگاوی سەربازی ئامادەیە و لە کۆتاییدا ڕوو لە بەرپرسانی ئێران گوتی هیوادارە ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا لەبەردەستیاندایە، هەڵیبژێرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

یاسین

پاڵەوانێتییەکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە دەریادا

ART