zagros news agency

هەرێمی کوردستان داوای وەرگرتنی ملیۆنێک تۆن گەنم دەکات

 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە ملیۆنێک تۆن گەنمی جووتیاران وەربگرێت. بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کراوە تا بەشێوەیەکی زانستی پشکی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ زیاد بکرێت.

پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی هەرێم لە دوو ملیۆن تۆن تێپەڕێت. بەڵام بەغدا بە بیانووی قەیرانی دارایی، تەنیا 292 هەزار تۆنی بۆ هەرێم دیاریکردووە، ئەوەش کەمترە لەو ڕێژەیەی کە جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دێنن.

بەرپرسانی کشتوکاڵ ئەو پشکە کەمە ڕەتدەکەنەوە و داوای زیادکردنی دەکەن. لە کاتێکدا لە عێراق سێ ملیۆن و هەشتسەد هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت، هەرێم داوا دەکات پشکی جووتیارانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و زانستی بۆ زیاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا : لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر هەر کەشتیێک پردێک یان وێزگەێکی کارەبا وێران دەکەین

گوران

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” لە هەولێر؛ کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دەکرێت

دڵشاد

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

یاسین