zagros news agency

کەشناسی هەرێم: چالاکبوونەوەی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری لافاوی کاتی لە هەندێک ناوچە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە  19-4-2026

کەش/کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت ,لە ئێستادا زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمانی هەوری  پێشبینی دووبارە چالاک بوونەوەی ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەکرێت .باران بارین بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێ ئەگەری تەزرە لە هەندێ کاتدا دەبێت .لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت باکووری پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری قەزای کۆیەو لەگەڵ ئیدارەی سۆران و بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای  دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ دینارتە بجیل زاویتە )پاشان دەوروبەری قەزای مێرگەسوور . سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم پارێزگایە دابارینی بە شێوەی شەستە بارانی کورت خایەنی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە .کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەشێوەی کەشێکی بەهاری دەبێت لەوانەیە لە ناوچەیەک بارانێکی زۆر ببارێت و ناوچەیەکی تر بارانی کەمتر بێت . پلەکانی گەرما جێگیرە خێرای با بەراوورد بە دوێنێ کەمتر دەبێتەوە لە نێوان (15-30)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ کات کەمێک زیاتر دەبێت .

خێراى با /لەسەرخۆ (15-30) کم/لە کاتژمێرێکدا .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە بە پلەکانی دوێنێ .

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

 

سبەى دووشەممە 20-4-2026

کەش/کەشی سبەی بە گشتی ئاسمان هەندێ کاتی بەیانی نیمچە هەورە پاشان ناجێگیری کەش دووبارە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە ,کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەش دەبێت .سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم دوو پارێزگایەو ناوچە شاخاویە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ئەم سنوورانە بە گشتی باران بارینی لە کاتی جیا جیای دوای نیوەڕۆ دەبێت زیاتر باران بارینەکە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت . هاوکات سنووری پارێزگای کرکووک و هەڵەبجە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی هەیە .

خێراى با / لەسەرخۆ -مامناوەند(15-25)کم/کاتژمێر

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات  .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە    .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

تێبینی / 1-کاریگەری ئەم شەپۆڵەی ئێستای سەر ناوچەکەمان بریتی دەبێت لە (لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە تەزرە بارین و زیادبوونی خێرای باو زیادبوونی شێ ی ڕێژەی لە هەوادا)

2- ئەگەری گۆڕانکاری هەیە لە پێشبینیەکان , ناوچەیەک باران کەم بێت و ناوچەیەکی تر بارانی زیاتر بێت و لە سەنتەری شارەکانیش باران جیاواز بێت لە بڕەکەی لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر  .

 

19-4-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر، کەمپینى ” هەولێر ” بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەرکردەوە

یاسین

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە

سەڵاح