ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی نیسانی 2026، فه‌رمانبه‌رانی هێڵی ئاسمانیی عێراق، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ده‌ستیان به خۆپیشاندان، له دژی دیارنه‌مانی 36 فڕۆكه و نه‌دانی مووچه‌كانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 36 فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراق دیار نه‌ماون و كه‌س نازانێت له كوێن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ حكوومه‌ت چاره‌نووسی ئه‌و فڕۆكانه ئاشكرا بكات.
هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن، شایسته داراییه‌كانیان پێ نادرێت.

