zagros news agency

داواکاری لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بازاڕەکانی ئەوروپا ڕوو لە زیادبوون دەکات

فڕۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بازاڕە سەرەکییەکانی ئەوروپادا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا بە ڕێژەی 29.4% زیاد دەکات.

 

ئەم بازدانە گەورەیە دوای ئەوە دێت کە شۆفێران بەردەوام بەدوای جێگرەوەی سووتەمەنیدا دەگەڕێن، بەتایبەت دوای شەڕی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ بەرزترین ئاست لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

 

داتاکانی کۆمپانیای “نیو ئۆتۆمۆتیڤ” ئاماژەیان بەوە کرد، تەنیا لە مانگی ئازاردا فڕۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بە ڕێژەی 51.3% زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 240 هەزار ئۆتۆمبێل.

 

کریس هیرۆن، سکرتێری گشتی بنکەی (ئی-مۆبیلیتی ئەوروپا) ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بەرزبوونەوەیە گەورەیە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ئەوروپا بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە لەم دواییانەدا.

 

بەپێی ڕاپۆرتە هاوبەشەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەم چارەکی یەکەمەدا تۆمارکراون، دەبنە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت بە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل لە ساڵێکدا.

 

بازاڕە گەورەکانی وەک ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، گەشەی زیاتر لە 40%یان لە فڕۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا تۆمار کردووە، ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و بەردەوامە لە کەرتی گواستنەوەدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق هاوکاری تەندروستی گەیاندە لوبنان

یاسین

ڕاگەیاندراوێك لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە لەبارەی هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە

سەڵاح

وردبینی بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی هەزاران خانەنشین و فەرمانبەری دیکە کرا

یاسین