ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2026
کەش/کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتای هاتووە , لە ئێستادا ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە . پێشبینی باران بارین ئەمڕۆ بە شێوەی تاوە بارانی کورت خایەنی بەهاری دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سەنتەری قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی دەبێت لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ .سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراوورد بە ناوچەکانی تر . سەنتەری پارێزگای دهۆک سلێمانی ئەگەری نمە بارانی دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ,لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە کاتی باران .
خێراى با /لەسەرخۆ (10-15) کم/لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باشووری ڕۆژهەڵات.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ .
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی.
سبەى چوارشەممە 22-4-2026
کەش/کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ,ئەگەری باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری ,هەروەها ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە شێوازی دابارین دروست بێت ناوچەیەک بارانی لێ ببارێت و ناوچەیەکی تر بێ باران بێت .
خێراى با / لەسەرخۆ -مامناوەند(10-20)کم/کاتژمێر
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزیک دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی.
21-4-2026

