zagros news agency

لە هەولێر 91 پڕۆژە زەویان بۆ تەرخان دەكرێت

 

لە سنووری پارێزگای هەولێر 91 پڕۆژەی پیشەسازی زەویان بۆ تەرخانكراوە

بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2026\4\21، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ئەندامانی دیكەی لێژنەکە، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و ئابووری لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوە دراوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی جۆر و پێویستی خزمەتگوزارییەکان، ئامانج و بەرهەمی پڕۆژە پیشەسازییەکان کرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە کارەکانی لێژنەکە، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازییە گەورە، مامناوەند و قورسەکان کردەوە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان.

ئەوەش خراوەتە روو، دوای گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی پڕۆژە پیشەسازییەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان، بڕیاری پێویست لە بارەی ئەو پڕۆژانە درا کە داوای تەرخانکردنی زەویان کردبوو و ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی زەوی بۆ 91 پڕۆژە درا .

بەپێی راگەیاندراوەكە، بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەكە، بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت درا بۆ چاودێریکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان، هاوکات چەند بڕیارێکی دیكەی گرنگی پەیوەست بە گەشەپێدانی زیاتری ئەم کەرتە درا.

پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەم چوارچێوەیەشدا ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنەران ڕەخسێندراوە بۆ دروستکردنی کارگەی جۆراوجۆر، کە جگە لە بەگەڕخستنی سەرمایە، بووەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کارێکی زۆر بۆ هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک له‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

كونسوڵخانەی ئەمریكا جەخت لە گرنگیی خزمەتگوزارییەكانی نێو پرۆژەی (هەژماری من) دەكاتەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین