zagros news agency

واشنتن شادەماری دارایی عێراق دەگرێت

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێکی کتوپڕدا، فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر بەغدا گەیاندە لوتکە و بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق دەرکرد. ئەم بڕیارە کە ڕاستەوخۆ دەست بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتدا دەگرێت، وەک ئۆڵتیماتۆمێکی توند دەبینرێت بۆ حکومەتی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتێکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” کە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە، واشنتن چیتر بێدەنگ نابێت لە ئاست هێرشی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لایەنگری ئێرانن. مەرجی سەرەکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار، “هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی” ئەو میلیشیایانەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
چاودێران پێیان وایە ئەم سزایە داراییە، حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییەکانی دەسەڵات (کە نووری مالیکی یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانیان) دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت؛ یان دەبێت ڕووبەڕووی گروپە چەکدارەکان ببنەوە و هەڵیانبوەشێننەوە، یان عێراق بەرەو داڕمانی ئابووری و دابڕانی تەواوەتی لە واشنتن دەڕوات. ڕاپۆرتەکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان، مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگە سێ کەس دەستگیر دەکرێن

یاسین

ئەمەریکا تەواوى هێزەکانى لە پایتەختى نەیجەر کشاندەوە

سەڵاح