zagros news agency

ترەمپ: نایەوێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە

 

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNBC ڕایگەیاند، نایەوێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێگەیەکی بەهێزی دانوستاندایە و لە کۆتاییدا دەگاتە “ڕێککەوتنێکی زۆر باش”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، ترەمپ وتی: “من نامەوێت ئەوە بکەم. کاتێکی ئەوەندە زۆرمان لەبەردەستدا نییە.”

واشنتۆن متمانەی خۆی دەربڕیوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە وڵاتی پاکستان بەڕێوەدەچن، هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە تاران خەریکی تاوتوێکردنی بەشداریکردنە.

لەگەڵ ئەوەی هێشتا ئاسۆی دوایین هەوڵەکان بۆ گفتوگۆی ئاشتی نادیارە، ترەمپ وتی ئەگەر بەم زوانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران واژۆ نەکرێت، ئەمریکا دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.

ترەمپ وتی: “پێشبینی دەکەم بۆردومانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌، چونکە پێموایە ئەوە هەڵوێستێکی باشترە بۆ چوونە ناو (دانوستانەکان). بەڵام ئێمە ئامادەین. مەبەستم ئەوەیە، سوپا بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنە.”

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەمەریکا رێگه‌ به‌ به‌شداریكردنی حزبوڵا لە حکومەتی داهاتووی لوبنان نادات

سەڵاح

مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوە

سەڵاح