zagros news agency

ئیرەوانی: تا ئەمریکایی پێشێلکردنی ئاگربەست ڕانەگرێت دانوستان دەست پێ ناکات

 

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێرانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کۆماری ئیسلامی دەستپێکردنی هەر خولێکی نوێی دانوستانەکانی بە ڕاگرتنی ئەوەی “پێشێلکردنی ئاگربەست” لە لایەن ئەمریکاییەوە ناوی برد، مەرجدار کردووە.

ئیرەوانی گوتی: “دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاگربەست ڕابگرێت” و ئەگەر ” گەمارۆکە هەڵبگرن، خولی داهاتووی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە دەچێت.”

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاوی‌کردەوە، بابەتی گەمارۆ و ناکۆکی لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان بووەتە یەکێک لە ڕێگرە سەرەکییەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

ئیرەوانی جەختی کردەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە پێشێلکردنی ئاگربەست بەردەوام بێت ، زەمینە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێی دانوستانەکان نییە.

ئیرەوانی لە درێژەدا گوتی کۆماری ئیسلامی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە؛ ئەو گوتیشی ئێرانی دەستپێکەری “دەستدرێژیی سەربازی” نەبووە و ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە دوای چارەسەری سیاسییدا بێت، تاران ئامادەیە، بەڵام ئەگەر شەڕی بوێت، ئێرانیش بۆ ئەوە ئامادەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

سەڵاح

ئێران چەند کەسێکی دیکەی لەسەر هێرشەکەی بەلووچستان دەستگیر کرد

سەڵاح