zagros news agency

بی وای دی ئۆتۆمبێلێکی ناوازە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەکین دەخاتەڕوو

رۆژی هەینی، پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی پەکین 2026 کرایەوە، براندی  “Fang Cheng Bao”ـی سەر بە “BYD-بی وای دی”ـی چینی، وێستگەیەکی نوێی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد. کۆمپانیاکە بە نمایشکردنی سێ مۆدێلی نوێ، ستراتیژی خۆی تەنیا لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئێس یو ڤی گۆڕی بۆ چوونە ناو جیهانی ئۆتۆمبێلە سیدانە وەرزشییەکان و سوپەرکارەکان.

یەکێک لە ئەستێرەی بێ رکابەرەکانی پێشانگە، ئۆتۆمبێلی “Formula X” بوو؛ ئۆتۆمبێلێکی دوو دەرگاییە کە بۆ سەرەوە دەکرێنەوە و شێوەی وەک “پڵنگی ڕاوچی” ناسێندراوە و جەستەیەکی زۆر نزمی هەیە.

 

جەستەی ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی 19 کونی هەوای جیاوازە بۆ باشترکردنی شەپۆلەکانی هەوا، بۆ کەمکردنەوەی کێش و زیادکردنی خێرایی، لە کاربۆن فایبەر دروستکراوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە ناوەوە، ئەزموونێکی وەک فڕۆکە جەنگییەکان پێشکەش دەکات. ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سەوز ڕازاوەتەوە و دیزاینێکی چەماوەی هەیە.

 

جگە لە سوپەرکارەکە، براندی “Fang Cheng Bao” زنجیرە ئۆتۆمبێلی سیدانی “S-series”ـی بە فەرمی ناساند، ئەمەش هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ جۆراوجۆرکردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە لە بازاڕدا.

 

بەپێی ئامارەکان فرۆشی ئەو براندە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە؛ بەجۆرێک لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، فرۆشی مانگانەی بە ڕێژەی 200٪ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

 

کۆمپانیای “BYD” ڕایگەیاند، بڕیارە مۆدێلی “Formula X” لە ساڵی داهاتوودا بچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانی گشتی و بە فەرمی لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەبەشداری ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

وەزیری پەروەردە: نووسراوی دامەزراندنی وانەبێژانم داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق     

یاسین

داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر حیسابی دارایی عێراق

یاسین