ئه‌ندامێكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ وانی باكووری كوردستان باس له گرنگی چونی شاندی ئه‌وان ده‌كات بۆ توركیا و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كوردستان هه‌نگاوی گرنگی ناوه له پێشكه‌وتن.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا بۆ زاگرۆس گوتی: “شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریمان له (نانی به‌یانی)شاری وانی باکووری کوردستان كردووه كه یه‌كێك له نانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانه‌و له كتێبی گینس له ساڵی 2014 تۆمار كراوه و ئامانج له‌م شانده‌مان به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه، و ئیستا هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌هه‌موو ئاسته‌كان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه و ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له داهاتووی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا، ده‌مانه‌وێت ئەم هەماهەنگیانە باشتر بكه‌ین و له‌ماوه‌ی رابردوو، دوو ده‌روازه‌ی بازرگانی تازه له‌نێوان هه‌ولێرو دهۆك بۆ توركیا كراونه‌ته‌وه کەهەنگاوی گرنگن، ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه دواجار بۆ ئابووری كوردستان و عێراقیش گرنگه، و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پیشكه‌وتنی شاره‌كانی توركیا وه‌ك ئه‌زمون وه‌ربگرین و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه بتوانن سود له په‌یوه‌ندیه‌كانمان وه‌ربگرن.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی گرنگ بوو په‌یامی سه‌رۆك بارزانیمان گه‌یانده خه‌ڵكی وان و خه‌ڵكی باكووری كوردستان رۆلی گرنگیان هه‌بووه له پشتیوانی شۆرشی ئه‌یلوول و باوه‌شكردنه‌وه به ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی باشووری كوردستان جیاله‌مه‌ش ئێمه له باشووری كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی گرنگ نراوە له پیشكه‌وتنی گه‌ورەی كاره‌با و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی چاكه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه كه سه‌ربه‌رزانه ئێستا له ته‌واوی جیهان ده‌لین ئێمه‌ش به‌شێكین له گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه.

