zagros news agency

ناڕەزایەتی خوێندکاران بەهۆی شەڕی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا فراوانتر دەبێت

 

پۆلیسی ئەمریکا لە میانی گردبوونەوەیەک بۆ دژایەتیکردنی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستینیان لە ژمارەیەک زانکۆی ئەمریکا دەستگیرکرد.

بەشی پۆلیسی زانکۆی ئیندیانا لە شاری بلومینگتۆن لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە و  ڕایگەیاندووە، 23 خۆپیشاندەر لەوێ دەستگیرکراون و براونەتە ناوەندی دادپەروەری لەهەرێمی مۆنرۆ  بە تۆمەتی سەرپێچی تاوانکاری و بەرەنگاربوونەوە دەستگیرکردن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەشی پۆلیسی زانکۆی ئیندیانا بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان لە ناو کەمپەکەدا کە سیاسەتی زانکۆکە پەیڕەو دەکەن.

ناڕەزایەتییە لایەنگرانی فەلەستینییەکان لە کەمپەکانی کۆلێژەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ لە کەمپی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویورک لە هەفتەی ڕابردوودا.

 

العربية

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکەی سەر ئەسفەهان شکستی هێناوە

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین