zagros news agency

واشنتن و تاران لە گەیشتن بە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی 14 خاڵی نزیک دەبنەوە

 

واشنتن و تاران لە گەیشتن بە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵی نزیک دەبنەوە کە ئامانج لێی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و کردنەوەی دەرگای دانوستانی چڕە لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی.

کۆشکی سپی چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئێران دەکات لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا، لە کاتێکدا سەرۆک ترەمپ وەک نیشانەیەک بۆ پێشکەوتنی گفتوگۆکان، فشارە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (ئەكسیۆس) كە لەلایەن (عەرەبی ئەلجەدید) وەرگێڕانی بۆ كراوە، ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە نەخشەڕێگایەک بۆ ٣٠ ڕۆژ دانوستانی ورد دیاری دەکات کە ئەگەری هەیە لە جنێف یان ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بریتین لە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی پتر لە ١٢ ساڵ و قبووڵکردنی چاودێریی توندی نێودەوڵەتی، لەبەرامبەردا ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی پلەبەندیی سزاکان و ئازادکردنی ملیاران دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی تاران.

 

لە لایەکی ترەوە، هەرچەندە تاران هێشتا بەفەرمی هەڵوێستی کۆتایی ڕانەگەیاندووە، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پەکین، جەختی لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە کردووەتەوە. هاوکات، پاکستان و وڵاتانی ناوچەکە بە ئومێدەوە دەڕواننە ئەم هەنگاوە و بە دەرفەتێکی گرنگی دەبینن بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕی وزە و کۆتاییهێنان بەو گرژییە سەربازییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی ناتۆ مانۆڕی بەرەنگاربوونەوەی ئەتۆمی لە هۆڵەندا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

ترەمپ : بژاردەی گەمارۆدانی ئابوری كاریگەری زیاترە لە سەربازی

گوران