zagros news agency

کارێراس کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا

 

 

ئەلڤارۆ کارێراس یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە رێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وەڵامی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی دایەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکان بڵاوکرابوونەوە و باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانی یانەکەیە و کێشەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەیە.

 

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕاستی رووداوەکاندا ناگونجێن و دوپاتیکردەوە کە لە یەکەم رۆژی گەڕانەوەی بۆ یانەکە بە تەواوی پابەند بووە بە ڕێنماییەکان و ڕاهێنانەکان و لە ئێستاشدا لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یاریزانانی تری یانەکە کارێراس روونی کردەوە کە هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ کەسدا نییە و ئەوەی پێشتر روویداوە تەنها پەیوەندی بە گۆشەگیرییەوە هەبووە و لە ئێستادا ئەو بابەتە چارەسەر کراوە هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە هەمیشە رێزی کارەکەی دەگرێت و هەوڵی زۆری داوە تاوەکو جارێکی تر بگەڕێتەوە و درێسی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە دە یاریزانەوە خۆی لە شکست ڕزگارکرد

یاسین

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

یاسین

مێندی بەهۆی پێکانەوە ١٢ مانگە دەناڵێنێـت و تازە ئاشکرا بووە

یاسین